بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی بنکەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە ئاماژە بە نەبوونی ڤاکسەن و دەرمان نۆ نەخۆشیی کۆرۆنا لە پاش ٦ مانگ لە تەشەنەسەندنی جیهانیی، ڕایگەیاند: هەموو پیشەکان و خەڵی و ناوەندەکانی خزمەتگەیاندن دەبێ پۆرۆتۆکۆلەکانی تەندروستی ڕەچاو بکەن، چونکە رێگەچارەی دووهەممان نییە و لەم هەلومەرجەدا تەنیا دەبێ هوشمان بێت و سنووردانانەکان و بەکارهێنانی دەمامک ڕەچاو بکەین.
ڕۆحانی جەختی لە ناچاری کرانی لێدانی دەمامک لە شوێنە شلۆغ و گردبوونەوەکان کرد و ڕاشیگەیاند: ئێمە دەبێ ڕێوشوێنگەلی پێویست بۆ زەرووری کردنی لێدانی دەمامک لە ١٥ی پووشپەڕ تا کۆتایی ئەو مانگە بگرینە بەر و ڕەنگە درێژەیشی پێ بدەین.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە بڕیاری ئامادەکاریی مادە یاسای چاودێری بە سەر گردبوونەوەکان لە لایەن وەزارەتی ناوخۆ، وتیشی: بڕیارە مادەیەکی یاسایی بە هاوئاهەنگی دەزگای داد پەسند بکرێت و تێیدا ڕوون بکرێتەوە کە ئەو دەزگایە لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەرکەکانی خۆی، یارمەتیمان بدات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنێک لە پێناو کۆنتڕۆڵ و ناچار کردنی دانیشتووانی شار و پارێزگاکانی زۆر تەشەنەسەندووی کۆرۆنایی بۆ لێدانی دەمامک.